تۆڕی ئەمریکی فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا" پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی ئەم بانگەشەیە، دانوستانەکان "نزیکەی لەسەدا ٩٥" پێشکەوتوون؛ بەڵام ڕاوێژکارییەکان لەسەر دەقی کۆتایی هەندێک بڕگە هێشتا بەردەوامن و لایەنەکان پێداچوونەوە بە "زمانی ورد"ی بڕگەکاندا دەکەن.
ماڵپەڕی فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاندووە: گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر وشەی کۆتایی دەقەکان هێشتا بەردەوامن.
هاوکات ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە کە واژۆکردنی فەرمی ڕێککەوتنەکە "ئەمڕۆ یان سبەی" لە بەرنامەی کاردا نییە و پێشبینیشی کرد کە پێدەچێت دەقی ڕێککەوتنەکە لە پێنج بۆ حەوت ڕۆژدا یەکلایی بکرێتەوە.
Your Comment